ڕوونكردنەوەی لە كارەوە لەسەر ڕێكخستنی باری یاسایی كرێكارە بیانییەكانی

ناوخۆ
  • 31-07-2023, 18:03
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەبارەت بە ڕێكخستنی باری یاسایی كرێكارانی بیانی كە دێنە عێراق ڕوونكردەوە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە بڕیاری دامەزراندنی 50%ی دەستی عێراق لە بەرامبەر كرێكاری بیانیدا پابەندكەرە بۆ سەرجەم كۆمپانیاكان.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەت، عەباس فازڵ عەباس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ڕێگەی وەزارەتی كار و ڕاهێنانی پیشەییەوە كاریان كرد بۆ جێبەجێكردنی بڕیارنامەی ژمارە 10ی ئەنجومەنی وەزیران بە ڕاستكردنەوەی دۆخی كرێكارانی كۆچبەر بۆ عێراق بە شێوەیەكی یاسایی، واتە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە.
    عەباس ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە پابەندە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێكردنی ڕێژەی 50%ی كرێكارانی عێراق لە بەرامبەر كرێكارانی بیانیدا.
    سەبارەت بە بێكاران و دامەزراندنیان لەو كۆمپانیایانەی لە عێراق كاردەكەن عەباس ڕوونیكردەوە : بڕیارنامەی ژمارە 245ی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم كۆمپانیاكانی پابەند كرد بە بەدەستهێنانی 50%ی كاری بیانی لە بەرامبەر كاری عێراقیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە ئامانجی دامەزراندنی بێكارانە بەپێی دیدگای وەزارەت بۆ جێبەجێكردنی مەنهەجی حكومەت بۆ دامەزراندنی ئەو گەنجانەی بەدوای كار دەگەڕێن.