بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری لە بواری وەرگرتنەوەی پارە تاڵانكراوەكانی عێراق كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جاسم محەمەد بدێوی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هاریكاری بۆ وڵاتانی عەرەبی كەنداو و شاندی یاوەری كرد و ئاماژەی بەوەشكرد لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ئاسۆی هاوكاری هاوبەش كرد لە بوارە جیاوازەكاندا، لە پێش هەموویانەوە هەماهەنگی ئەمنی و كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان، هەروەها هاوكاری لە بواری ڕۆشنبیری، بوارەكانی ئەكادیمی و هونەری.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە پەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی هاوبەشی جددی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست و گەلەكانیان لە ناوچەكەدا، هەروەها هەوڵی حكومەت بۆ كرانەوە بەڕووی دەوروبەرە عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیدا، بەگوێرەی ئەوەی قۆناغی ئێستا چی پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانە جیاوازەكاندا.
جەختیشیكردەوە : گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری و وڵاتانی دیكە لە بواری وەرگرتنەوەی پارە تاڵانكراوەكانی عێراق و ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون لە دۆسیەكانی گەندەڵی، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بە ئاماژەدان بە كۆنفرانسی بەغدا2023 بۆ یەكگرتنی ئابووری و سەقامگیری داهاتووی ناوچەكە، كە گرنگییەكی زۆری هەیە، بەو پێیەی تیشك دەخاتە سەر پەرەپێدانی هاوبەشییە ئابوورییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە و جیهان.
لای خۆیەوە بدێوی سڵاوی سەركردەكانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو گەیاندە سەرۆك وەزیران، هەروەها ڕەزامەندی وڵاتانی ناوچەكەی بە سیاسەتە هاندەرەكانی حكومەتی عێراق دووپات كردەوە، هەروەها پەرۆشییەكەی بۆ بەرزكردنەوەی ئەمنیەت لە ناوچەكەدا، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە سەقامگیری و گەشەپێدانی گەلانی، ئاماژە بە گرنگی كۆڕبەندی بازرگانی كەنداوی عێراق كە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لە شارقە بەڕێوەدەچێت، كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكانی نێوان وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری و عێراق.