بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی ڕاگەیاند، لەسەر داوای عێراق.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: لەسەر داوای عێراق، كارەكانی كۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی وەزاری ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی دەستی پێكرد بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین ڕێوشوێن و هەڵوێستەكانی گیراونەتەبەر لەلایەن ئەندامانی ڕێكخراوەكەوە سەبارەت بە سووكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز.