بانكی ڕافیدەین ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە ناردنی دەرەكی بڵاودەكاتەوە

ئابوری
  • 31-07-2023, 17:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە بانكی ڕافیدەین ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە ناردنی دەرەكی بڵاوكردەوە.
    میدیاكانی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایانگەیاندووە: بانكی ڕافیدەین دەیەوێت ڕوونكردنەوەی بۆ میدیا و ڕای گشتی بدات سەبارەت بەوەی لە هەواڵێكەوە بڵاوكرایەوە كە لەم دواییانەدا سەبارەت بە حەواڵەی پارە بە مەبەستی كڕینی خانووبەرە لە دەرەوەی عێراق.
    جەختی لەوە كردەوە : بابەتەكە كەمی وردبینی و تێگەیشتنی گشتی نەبوو، بانكەكەش بە هەموو جۆرەیەك ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕێنمایییەك بۆ ئەو جۆرە گواستنەوەیە هەبێت و لە ئێستادا هیچ مامەڵەیەكی لەم بارەیەوە نییە.