بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،خواستی عێراقی بۆ کاراکردنی کۆمەڵێک یاسا و گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ ئوردن دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-
ئەمرۆ "مەندەلاوی" لە نووسینگەکەی خۆیدا لەگەڵ وەفدی پەرلەمانی ئوردن بە سەرۆکایەتی "ئەحمەد خەلایلە " جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکانی (ئاسایش و بەرگری و وەبەرهێنان)و جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان و باڵیۆزی ئوردن لە عێراق، و ژمارەیەک ڕاوێژکاری هەردوولا کۆبویەوە .
بەپێی بەیاننامەکە بێت "مەندەلاوی"دڵنیایی دا بە هاوتا ئوردنییەکەی کە "ئەنجوومەنی نوێنەران بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوی لە کاراکردنی کۆمەڵێک یاسا و گفتوگۆی دوو قۆڵی هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە لایەنە ئابووری و ئەمنییەکانەوە هەیە، ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی گەشتکردن و زیادکردنی قەبارەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕکردن و هەروەها پەرەپێدانی کەرتی بانکی و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی ئەمنی و دەستەبەرکردنی سنوورەکان و چالاککردنی ڕێککەوتنی بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان و پاراستنی سنوری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:-جێگری یەکەم بە وردی باسی لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئێستای عێراق و ئوردن و ڕێگاکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان کرد، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا و ئامانج و دیدگا خوازراوەکانی داهاتوو بەدیبهێنێت.