لەسەر پرسی ئاو لیژنەیەکی پەرلەمان دوو وادە بۆ میوانداریکردنی باڵیۆزی تورکیا دیاری دەکات

سیاسی
  • 31-07-2023, 15:24
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو و ئەهوارەکان ، لەئەنجومەنی نوێنەران دوو وادەی بۆ میوانداریکردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دیاریکرد، بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی سەرچاوەکانی ئاو و دۆخی کشتوکاڵ.
    "فالح خەزعەلی " سەرۆکی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئەهوارەکان لە پەرلەمانی عێراق میوانداری باڵیۆزی تورکیا دەکات بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێک و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- لیژنەکە نامەیەکی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە کردوە بۆ ئەوەی میوانداری باڵیۆزی تورکیا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و دۆخی ئاو. 
    "خەزعەلی " روونیشیکردەوە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا بۆ لیژنەی پەرلەمان لەڕووی دەستوورییەوە رێگەپێدراوە، بەو پێیەی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتێکی یاسادانانە و میوانداریکردن بە ئامانجی هاوکاری و هاوبەشیە لە نێوان عێراق و تورکیا.
    ئاشکراشیکرد:- پەیوەندی و هاوبەشی لەنێوان عێراق و تورکیادا هەیە و ئەو دوو وڵاتە دەتوان بەم شێوەیە گفتوگۆ و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە سەر کێشەکاندا ئەنجام بدەن و چارەسەریان بکەن.
    ووتیشی :- لیژنەکە داواکەی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ناردووە ،دوو وادەی دیاریکردووە بۆ میوانداریکردنی باڵیۆزی تورکیا و چاوەڕێی وەڵامی باڵیۆز دەکەین لەسەر وادەکە.