بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بۆ پشتیوانی لە دیناری عێراقی و ڕووبەڕووبوونەوەی دەستکاری و یارکردن بەنرخی ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی دادوەری ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئەوەی خستۆتەروو :- کە ئەمڕۆ لە باڵاخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی دیناری عێراقی و ڕووبەڕووبوونەوەی دەستکاریکردن و یاری پێکردنی لەلایەن هەندێک کە پێچەوانەی یاسایە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە :- کە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی چاودێریی دادوەری و دادوەرە باڵاکانی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم و سێیەم و دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی و تاوانی ئابووری، و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری ئامادەی بوون.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باس لە ڕێگا و میکانیزم و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی دەستکاریکردنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار کرا ،هەروەک باس لە دادگاییکردنی ئەوانە کرا ،کە پەیوەندییان بەو پرسە هەیە بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.