بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند:- بەپێی زانیاری دروستی هەواڵگریی، هێزەکانی فیرقەی 10 و 17لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوکاری لیواکانی (25 و40 و 59) و بە بەشداری هێزێک لە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، بۆسەیەکی لە قەزای عبایچی دانا، و لە ئەنجامدا توانیان 4 تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە قەزاکانی (فەللوجە و تارمیە و مەحمودییە)دەستگیر بکەن .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- دوای دەستگیر کردنیان ،تۆمەتباران ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواکار کراون.