بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فایق زێدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ "ستیڤن هیتشن " باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە بەغدا،باسیان لە هاوکارییە دادوەری و یاساییەکان کرد لە نێوان عێراق و شانشینی بەرێتانیا.
دەسەڵاتی دادوەری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووتەتی، ڕایانگەیاندووە:- کە ئەمڕۆ "دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- زەیدان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە.