حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی بە دەستگیركردنی تیرۆریستێك و تەقاندنەوەی تۆنێكەكانی داعش كۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەكەی كەركوك هێنا

ئەمنی
  • 1-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەمرۆ سێ شەممە، بە دۆزینەوە و تەقاندنەوەی تۆنێكەكانی داعش كۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەكەی كەركوك هێنا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی رایانگەیاند كۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەكەیان لە باشوری خۆرئاوای كەركوك هێناوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لەو ئۆپەراسۆنەدا دەستیان بەسەر چەند تۆنێلێكدا گرتوە كە چەك و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشی لە خۆگرتبوو، لەگەڵا سوتاندنی چەند ماڵێك بۆ بەرگرتن لە دزەكردنی ئەو تیرۆریستانە، هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا سەركردەیەكی داعش و گومانلێكراوێكیان دەستگیركردووە.