پەیوەندی کارەبا دیارترین مەلەفی گفتوگۆکانی نێوان وەزیری دەرەوە و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بوو

سیاسی
  • 31-07-2023, 13:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە دووپاتی کردەوە کە دەرگاکانی عێراق بەڕووی کۆمپانیاکانی کەنداودا کراوەن، هاوکات "جاسم محەمەد بەدەوی" ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ عێراق مەبەست و هەنگاوێکی گرینگە.
    "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ "جاسم محمد بەدەوی" ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی، کە  پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رووماڵی دەکرد ، رایگەیاند: دەرگاکانی عێراق بەڕووی کۆمپانیاکانی کەنداودا کراوەیە،هەروەها سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە.
    جەختیشی کردەوە کە "پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی پتەو و بەهێزە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- بەستنەوەی کارەبایی لەگەڵ کەنداو و سعودیا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکە بوو.
    راشیگەیاند :- ئێمە هانی هاتنە ناوەوەی کۆمپانیاکانی کەنداو بۆ عێراق دەدات و حکومەتی ئێستا کار لەسەر هەمەچەشنکردنی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکات و پلانێکی ڕوونی هەیە بۆ وەبەرهێنان لە غازدا.
    ووتیشی:-کۆڕبەندی عێراق و کەنداو کە لە شاریقە بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆی لەسەر کرا.
    لەلایەن خۆیەوە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی هاریکاری بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداو دووپاتی کردەوە کە "ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کار بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکات، هەروەها لە چەسپاندنی پەیوەندییەکان لە نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو بەرەو پێشەوە بچین، هەروەک پەیوەندی کارەبایی لەگەڵ عێراق پڕۆژەیەکی گەورەیە.
    ڕوونیشیکردەوە:-کەنداو پلانی هەیە بۆ بەستنەوەی ئابووری بە عێراقەوە،کە ڕۆڵی گەورەی هەیە لە بەڕێوەبردنی مەلەفی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.