بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند کە کۆماری عێراق توانی دوو تاوانباری هەڵاتوو بگەرێنێتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی شوباتی ڕابردوودا لە سوڵتانی عومان دەستگیرکران.
دەستەی دەستپاکی ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: کۆماری عێراق توانی دوو تاوانبار کە هەڵاتوو بگەرێنێتەوە، کە ئەوانیش هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ،و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەشی کشتوکاڵی ئەنبار بوون ،دوای دەستگیرکردنیان لە خاکی سوڵتانییەتی عومان، بە پشتبەستن بە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی گەرێندرانەوە عێراق.
بەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشداوە :- کە تیمێک لەهێزی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ (ئینتەرپۆل)، ئەو دوو کەسەیان وەرگرتروە کە بە تاوانی خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی فەرمانی گرتنیان هەبوو ، زیانگەیاندن بە ئەنقەست بە سامانی دەوڵەت،کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەمەبەستی ڕادەستکردنیان بە دەسەڵاتی دادوەری، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
بەیاننامەکەی دەستەی دەستپاکی دووپاتی دەکاتەوە کە "پێشتر ئەو دوو تاوانبارە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بە بڕیاری غیابی لەلایەن دادگاکانی ناوەندی دژە گەندەڵی سزا دراون، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەکانی (316 و 340)ی یاسای سزادان،هەروەک سوپاسی ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سوڵتانەتی عومان دەکات ، کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق هاوکار بوون لە گرتن و ڕادەستکردنەوەی سزادراوان.
هەروەک جەخت لەوە دەکاتەوە ، کە دەستەی دەستپاکی بڕیاریداوە گەندەڵە هەڵاتووەکان، لەهەر کوێ بن بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە تێیدا نیشتەجێن، بۆ ئەوەی نەبنە پەناگەی سەلامەت بۆ هەڵهاتووەکان،دەیانگەرێنێتەوە وڵات تا سزای خۆیان وەربگرن.