بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەر بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا سەپاند.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،روونیکردۆتەوە :- تاوانبارەکە لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە (4) هەزار حەبی مادەی هۆشبەری قەدەغەکراو گیرابوو،کە مەبەستی بوە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەکان بکات لەنێو بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکاندا.
بەیاننامەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەشداوە :- کە ئەو بڕیارەی لەدژی دەرکراوە بەپێی بڕگەکانی مادەی 28 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دێت.