بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی، رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە کۆتایی هەفتەدا بێتەخوارەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی سێشەممە، ڕۆژێکی گەرم دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات،و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە بەشی باکووری وڵاتیش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەداوە:- کەڕۆژی چوارشەممەش، رۆژێکی گەرم دەبێت،و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە.
لەدرێژەی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیدا هاتوە:- کە دۆخی کەش وهەوا بۆ رۆژی پێنجشەممە گەرم دەبێت،و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست، بەڵام ڕەوشی کەش و هەوا لە ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
سەبارەت بە دۆخی کەش و هەوای رۆژی هەینی داهاتوو،پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.