وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی مونزرییە بەڕووی سەردانکەرانی ئێرانی دەکەن

ناوخۆ
  • 31-07-2023, 11:39
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی کردنەوەی دەروازەی مونزورییە بەڕووی سەردانکەراندا "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ لەگەڵ "ئەحمەد وەحیدی" وەزیری دەرەوەی ئێران،کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
     وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا رایگەیاندوە:- ئەمرۆ "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ و" ئەحمەد واحیدی" وەیری دەرەوەی ئێران، لە دەروازەی سنووری مونزورییەی خانەقین  لە پارێزگاری دیالە،کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، کە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و پارێزگاری کرماشان و فەرماندەی هێزە سنوورییەکان و ژمارەیەک لە سەرکردە ئەمنییەکان بەرێوەچوو.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە، لەکۆبونەوەیەکد هەردوو لا باسیان لە دەستەبەرکردنی پێداویستیەکان و ئامادەکارییەکانیان کرد بۆ چلەی ئیمام حوسێن (سلامی خوای لەسەر بێت ) بۆ کردنەوەی دەروازەکە بەڕووی سەردانکەرانی ئێرانیدا.