بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەك شەممە "ناسر ئەسەدی"ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە دووپاتیکردەوە:- کە وەفدێکی باڵای تورکیا بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکات بۆ پشتگیریکردنی بەرنامەی رێگای گەشەپێدان، هاوکات وێڕای ئاشکراکردنی گرنگترین لایەنەکانی وەبەرهێنان لە پرۆژەکەدا، ئەو راوێژکارە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان پشتڕاستدەکاتەوە،لەچوار چيوەی ڕێنماییەکانی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران.
"ئەسەدی"بۆ كەناڵی عێراقیە نیوزی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەگەڵی وەریگرتوە، ڕاگەیاند:- ئەو وەبەرهێنانانەی کە دێتە ناو عێراق مەبەستیانە پارە بۆ پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان دابین بکەن، هەروەها زۆر وڵاتیش هەن کە ئامادەن بۆ چوونە ناو پڕۆژەکە و دابینکردنی پارە.
"ناسر ئەسەدی" ئاماژەی بەوەشکرد:- کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆ و وڵاتانی دەرەوەی عێراق ئەنجامدرا،تا ئێستاش لە پرۆسەی ئامادەکردنی بەرنامەی وەبەرهێنانداین بۆ پڕۆژەکە بۆ ئەوەی بیخەینە بەردەم هاوبەشەکانمان کە گرنگترین و دەتوانرێت وەبەرهێنانیان تێدا بکرێت، وەک شارە بازرگانی و گەشتیارییەکان،هەروەها ڕێگاوبان و هێڵی ئاسنین و پڕۆژەکانی وزە و ئینتەرنێت.
لە درێژەی قسەکانیدا "ناسر ئەسەدی"ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە ووتی:- ئەو کۆمپانیایانەی بەشدارن لە پرۆژەی رێگای گەشەپێدان جیاوازن لەنێوان ڕاوێژکاری و دیاریکردنی دیدێکی ستراتیژی و هەیانە پەیوەستە بە بیناسازی.
ووتتشی :- کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو مامەڵەی لەگەڵ ئەو ئاسانکاریانە کردووە کە بە وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی بەشدار لە پڕۆژەکەدا دەدرێن.
سەبارەت بە ململانێکان، کە سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کردەوە، ئەسەدی وتی:-حکومەت لە ڕێگادایە بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان، هەروەها زەوی هەیە سەر بە پڕۆژەکان و پێشتر پەسەندکراوە،هەروەها پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کە ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت و هەموو ئەمانەش چوونە ناو لیستی کێبرکێ ی ڕێگای گەشەپێدان.
روونیکردەوە :- کە "دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا کە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکانی ئامادەی بوون ، هەروەک پارێزگاکان دیراسەی ئاستەنگەکان دەکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنیان و ڕێگریکردن لەوەی ببنە بەربەست لەبەردەم پڕۆژەکە.
ئاشکراشیکرد :- کە بەرپرسانی باڵای تورکیا بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکەن بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەو بەرنامەیەی کە لەڕێگەیەوە ڕێڕەوی پڕۆژەکە دەستپێدەکات، کە لە خاڵی فیشخابوری باکووری عێراقەوە درێژدەبێتەوە تا بەندەری فاو لە باشوور، هەروەک لە فیشخابورەوە بۆ ناو تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.