مەندەلاوی لەگەڵ وەفدی پەرلەمانی ئوردن تەئکید لە پێویستی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و کاراکردنی ڕۆڵی لیژنەکانی دۆستایەتی دەکاتەوە

سیاسی
  • 30-07-2023, 21:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، جەختی لەسەر پێویستی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و چالاککردنی ڕۆڵی لیژنەکانی دۆستایەتی لەگەڵ ئوردن کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "محسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پێشوازی لە وەفدی پەرلەمانی ئوردنی کرد بە سەرۆکایەتی "ئەحمەد خەلاییلە" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردنی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارن و ڕاوێژکار و "مونتەزەر زەغبی"باڵیۆزی ئوردن لە عێراق، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران "دیلان غەفور " و "داود عێدان".
    بەپێ بەیاننامەکە دوای گەیشتنی وەفدەکە "مەندەلاوی " بەخێرهاتنی "ئەحمەد خەلاییلە" و وەفدی یاوەری کرد و جەختی لەسەر قووڵایی ئەو پەیوەندییە کردەوە کە کە هەردوو گەلی برای بەیەکەوە بەستۆتەوە،و گرنگی پەرەپێدانی ئەم سەردانە بۆ توندوتۆڵکردنی هاوکاری پەرلەمانی لە نێوان هەردوو وڵات، هەروەها ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەسەر ئاستی یاسادانان و چالاککردنی ڕۆڵی لیژنە هاوبەشەکان و خەمی هاوبەش.