بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەوڵێکی بەقاچاخ بردنی 138 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ باکوری عێراق پووچەڵ کردەوە.
دەزگای هەواڵگری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی دراو و ڕێگریکردن لە بردنەدەرەوەی دراو، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی دەستیکردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی قاچاخچێتی دراو لەرێگای پشکنین و دانانی بۆسەو بازگەو چاودێری توندی گومانلێکراوان .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە :- لەئەنجامی ئەو ڕێکارانەدا، 4 تۆمەتبار لە پارێزگای دیالە دەستگیرکران،کە ویستو بڕە پارەیەک کە بریتی بوو 138 هەزار دۆلار بەقاچاغ ببینە باکوری عێراق.
دەزگاکە لەبەیاننامەکەدا جەختیشیکردۆتەوە:- کە تۆمەتباران ویستویانە بە پارەکەوە بەرەو پارێزگاکانی باکور برۆن، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو.
دەزگاکە ئەوەشی خاتۆتەروو:- کە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی توند لە دژی ئەوکەسانە، داوای لە هاوڵاتیان دەکات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 144 بکەن و زانیاری لەسەر کەسانی دەرەوەی یاسا بدەن.