بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەك شەممە "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ " سالم عەبدوڵا جابر سوباح "وەزیری دەرەوەی کوەیت باسیان لە چالاککردنی دیبلۆماسیەتی پەرلەمانی کرد.
لەراگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە :- لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان کرا، لە نێویاندا ئابوری و وەبەرهێنان و کاراکردنی دیبلۆماسیەتی پەرلەمانی و لیژنەکانی هاورێیەتی و رۆڵیان لە چەسپاندنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندە عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان.
بەپێ راگەیەندراوەکە :- سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراق کردەوە بۆ هەوڵەکانی حکومەت لە پتەوکردنی هاریکاری و چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ کوەیت،بە پێی بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی برا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی کوەیت پشتیوانی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ عێراق و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان ، هەروەک سڵاوی سەرکردایەتی کوەیتیشی گەیاندە حەلبوسی و هیوایان بۆ عێراقێکی سەقامگیر و پێشکەوتوو خواست.