بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لیوا عومەر وائیلی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند:-کە گورزێکی توند و ئازاربەخش لە کاری قاچاخچیەتی و بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دەدرێت.
"وائیلی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- کە دەستەکەیان دەستی بەسەر بڕێکی زۆر پارەی ساختەدا گرتووە ساختەکارانیشی دەستگیرکردووە، هەروەک ڕێگریمان لە بە قاچاخبردنی هەموو جۆرە پارەیەک کردوە،و بەردەوامیش دەبین لە بەدواداچوون و لێدانی ئەوانەی زیان نە ئابووری عێراق و پارە کەی دەگەیەنن کە دەیانەوێت پارە بە قاچاخ لە عێراق دەربهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد:- دەستەی دەروازە سنورییەکان پاڵپشتییەکی زۆری حکومەتی وەرگرتووە لە کۆنترۆڵکردنی بردنەدەرەوەی پارەی گشتی، و پلان و ڕێکاری توندیش هەیە بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوە یان دەرچوونی هەر دراوێکی عێراقی یان بیانی بەبێ مەرج و کۆنترۆڵە پەسەندکراوەکانی یاسایی.