بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ڕایگەیاند:- لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی جیهانی لەبارەی شێرپەنجە دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات کە پێشکەوتنی گەورە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەدا هاتۆتە ئاراوە .
حەسناوی ووتیشی :- بە پشتبەستن بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە لە عێراق، کار لەسەر پێداچوونەوەی چارەسەری و خۆپارێزی بۆ نەخۆشییەکە کراوە،وەک چۆن ڕێکخراوەکە ئاگادارکراوەتەوە لە هەموو ڕێکارەکانی حکومەت کە گرنگترینیان بوونی بەرنامەیەکی تایبەتە بۆ شێرپەنجەیە، کە تێچووی دارایی 200 ملیار دینارە.
ڕوونیشیکردەوە:- وەزارەت لەماوەی ڕابردوودا کاریان بۆ دەستنیشانکردنی پرۆسێسەری تیشکی کردووە، ئەم هەنگاوە لە هەندێک لە پارێزگاکان تەواو بوو بۆ ئەوەی بگاتە بەرزترین تەکنەلۆجیای نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد:-کارکردن بۆ دانانی ئامێرەکان لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە، کە کار لەسەر پڕۆژەیەک کراوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چارەسەری تیشکی، بەو پێیەی دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە 4 پارێزگادا پڕۆژەکە لە قۆناغی تەواوبووندایە و بەشێکە لە بەرنامەی حکومەت.