لەپای پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا، ئوسترالیا سوپاسی عێراق دەکات

سیاسی
  • 30-07-2023, 20:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ یەک شەممە" ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- کە " باسم حەتاب تعمە"باڵیۆزی کۆماری عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە " ميشيل تشان" جێگری وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقيا پیگەیشت، کە تێیدا سوپاسی حکومەتی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی کە حکومەت ئەنجامیدا بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی دیبلۆماتکاران و بالێۆز و قونسولخانەکان.
    هەروەک ئاماژەی پێدا بە ڕەتکردنەوەی هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پێشێلکردنی قورئانی پیرۆز کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بە هەموو شێوەیەک ڕەتکراوەتەوە ، هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە ئوسترالیا شانازی بە فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی خۆیەوە دەکات و هەمووان شانازی دەکەن و لەبەردەم یاسادا یەکسانن و بە تەواوی ئازادی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان جێبەجێ دەکەن.
    لە بەرامبەردا باڵیۆز سوپاسی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیای کرد بۆ پەیوەندییەکەی و پەرۆشی بۆ گەیاندنی سوپاس و پێزانینی دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا بە حکومەتی عێراق.
    لەبەرامبەردا "باسم حتاب تعمە "رایگەیاند "حکومەتی عێراق پابەندە بە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ هەموو ئەو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیانەی کە لە عێراقدا کاردەکەن، ئەمە جگە لەوەی کە جەماوەری عێراق بەگشتی پەرۆش و ڕێزگرتن و پێزانینیان بۆ میوانەکان هەیە و ئەو خۆپیشاندانە تووڕەی بووە بەهۆی دووبارەبوونەوەی سەرپێچی بۆ سەر قورئانی پیرۆز لە سوید، هەروەها دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگەیان بە توندڕەوێک دا کە سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز و هەستی دوو ملیار موسڵمانە لە جیهاندا بکات .