بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، خواستی جددی عێراقی بۆ تێپەڕاندنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراق و کوێت دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە"سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح"وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کوێت کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرد، هەروەک ڕێگاکانی پەرەپێدان و چەسپاندنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا تەئکیدی لەسەر کرایەوە ، و جەختیش لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هاوبەش لە بواری ئابووری و لەسەر ئاستی کەرتی تایبەت، و دەرفەتی ئاڵوگۆڕکردن لە نێوان بازرگانان کرایەوە.
بەپێ بەیاننامەکەبێت : "سودانی"پێداگربوو لەسەر بوونی خواستێکی جددی بۆ تێپەڕاندنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و دوو وڵات بپارێزێت،هەروەک ئاماژەی پێدا کە حکومەتی عێراق بەردەوامە لە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی برا و دراوسێ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی کوەیت :- پەیامێکی نووسراوی "شێخ ئەحمەد نەواف ئەحمەد سەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیتی گەیاندە سودانی ، کە پەیوەندی بە ئاسۆی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەوە هەیە، و خواستی کوەیت بۆ پەیوەندییەکی بەرهەمدار لەگەڵ عێراق گەیاندە سودانی.