بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵی فەرمانی لێکۆڵێنەوەی لە دەژی قایم قایمقامی قەزای "بەعاج " لە پارێزگای نەینەوا دەرکرد،بەتۆمەتی گەندڵی و خراپ بەکار هێنانی دەستەڵاتەکەی بۆ بەرژەوەندی کەسی و زیان گەیاندن بە پارە و موڵکی دەوڵەت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ڕایگەیاند"دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی ، فەرمانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوەی لەدژی قایمقامی ئێستای قەزای بەعاج دەرکرد لەئەنجامی ساختەکردنی نوسراوێک کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە سوودی وەرگرتوە لە وەرگرتنی پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوون،لەکاتێکدا ناوبراو پێش ساڵی 2003 پارچە زەوییەکی وەرگرتووە لەکاتی خزمەتکردنی وەک ئەفسەر لە سوپای عێراق.
هەر بەپێ راگەیەندراوەکە بێت"دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای پێشوودا فەرمانی لێکۆڵینەوەی دەرکردووە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (٣٤٠) لە یاسای سزادان.