بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێکارانە بکەن لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کە ئارەزووی بەشداریکردنن لە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد،و لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دوایین هەنگاوەکانی ئەم پرسە کرا. هەروەک جەخت لە بەردەوامبوونی پڕۆژەکە کرایەوە، کە هەریەکەیان بەپێی بەرپرسیارێتی خۆی هەوڵەکان بخەنەگەڕ،هەروەها بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنی ڕێکارەکان بکریت لەبارەی چۆنیەتی ئەو بەشداریکردنەی وڵاتان ئەنجامی دەدەن.
بەپێی بەیاننامەکە :- لەمیانی کۆبوونەوەکەدا سودانی ڕێنماییدا،بەشی ڕێگاوبان و پردەکان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەشداری بکات،لە پرۆسەی سەرپەرشتیکردنی ڕێگاکەدا، هەروەها دروستکردنی بەشی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی گواستنەوە، و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بۆ خستنەسەری کادرێکی تایبەتمەند کە بەشداربێت لە بەدواداچوون و جێبەجێکردندا.
هەر بەپێی بەیاننامەکە :- سەرۆک وەزیران جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ پڕۆژەکانی ئێستا کردەوە ، هەروەها هەماهەنگی ورد لەم بوارەدا بکرێت.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە :- لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دانانی ڕاوێژکاری ئابوری بۆ پڕۆژەکە کرا ، بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، جگە لە پێداچوونەوە بە پێشنیارەکانی بانکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە قۆناغەکانی جێبەجێکردن و مەلەفی وەبەرهێنان.