لەدەروازەی سنوری قائیم کەسێک بە 20ملیۆن دیناری ساختە دەستگیرکرا

ناوخۆ
  • 30-07-2023, 17:09
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ، لە دەروازەی قائیم دەستی بەسەر زیاتر لە (20) ملیۆن دیناری ساختەدا گرت، کە گەشتیارێکی عێراقی ویستویەتی بیهێنێتە ناوەوە.
    دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە بەردەوامە لە هەڵەمەتی بەرەنگاربونەوەی سەرپێچی و قاچاغچیەتی و جێبەجێکردنی ڕۆڵی چاودێری و چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوە و دەرچوونی هەرکەل و پەل و کەرەستە وبابەتی قەدەغەکراو ، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری قائیم توانی گەشتیارێکی عێراقی دەستگیر بکات کە بڕی (20,700,000) دیناری عێراقی ساختە (تەزویری ) پێ بوو.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە:- دوای پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە"ڕاپۆرتێکی بنەڕەتی دەستگیرکردن ڕێکخراوە و تۆمەتبار و ئەو بڕەپارەیەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی قائیم کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.