بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی 19 تۆمەتباری لە چوار پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند : بە ئەركی جیاواز و هەوڵی بێوچان و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست بۆ هۆبەكانی فیرقەی شەشەم، هەشتەم، دەیەم، شانزە، و حەڤدەهەمی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان كە زەویەكەیان بەدەستەوەیە، بۆسەی توند لە ناوچە جیاوازەكاندا دانرا لە پارێزگاكانی بەغدا، كەركوك، ئەنبار، نەینەوا كە لە ئەنجامدا یەكێك لەو تیرۆریستانە دەستگیركرا كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكرابوو بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بازگەی سقوڕ لە قەزای فەللوجە و (18) تۆمەتبار بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لە قەزای تاڕمیە، ناحیەی ڕەحیم ئاوی، مەحمودییە، لەتیفیە، حەمام عەلیل و ناوچەكانی سەقزلی و ساكانیان .
ئاماژەی بەوەشكردووە : بە شێوەیەكی یاسایی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواكار كراون.