بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕێزی لە كرێكارێكی بیناسازی گرت كە دەیان هاوڵاتی لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە شاری پیرۆزی نەجەف ڕزگار كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕێزی لە هاووڵاتی عەباس حەیدەر عەلی گرت كە كرێكاری بیناسازی وخەڵكی شاری شەمیە لە پارێزگای دیوانیە، بۆ هەڵوێستی بوێرانە و مرۆڤیانەی خۆی كاتێك بەشداری كرد لە ڕزگاركردنی دەیان هاوڵاتی لە مەترسییەكانی ئەو ئاگرەی كە لە هۆتێلێكی شاری پیرۆزی نەجەف گەمارۆدرابوون.
سودانی ستایشی لەكاتی پێشوازیكردنی لە هاوڵاتی عەباس حەیدەر بۆ ئازایەتییەكەی و ڕۆحی گەورەیی و ئیرەیی عێراقی لە ناویدا بەرز نرخاند كە وای لێكرد بە ئامێری سادە دیوارێك بڕوخێنێت و ڕێگەیەكی خۆشكرد بۆ ڕزگاركردنی ئەوانەی لە ئاگرەكەدا گیریان خواردووە و هەروەها پێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕۆحە نیشتمانی و مرۆییە بەرزەی كە هەڵیگرتووە كە دەتوانێت وەك نموونە و مۆدێلێك بێت كەكۆمەڵگەی عێراقی ڕەسەنی ئێمە شانازی پێوە دەكات.