دەستگیركردنی 8 تۆمەتبار بەكوشتنی ئەنقەست لە نەجەف

ئەمنی
  • 30-07-2023, 13:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هه‌واڵگیری دەستگیركردنی 8 كەسی تۆمەتبار بە كوشتنی بە ئەنقەست لە شاری نەجەف ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی هەواڵگریدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ و تێیدا هاتووە: بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری كە بریتی بوون لە بەدواداچوونیكردن بۆ باندەكانی دەرەوەی یاسا، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند به‌بەرەنگاربوونەو و تیرۆر لە پارێزگای نەجەف توانیان لە ماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا و بە بەدواداچوون بۆ ئەو ئامانجانەی كە دەكەونە نێو بەرژەوەندییەكانیدا بكه‌ن و  8 تۆمەتبار بە كوشتنی بە ئەنقەست  دەستگیربكه‌ن كه‌بەپێی بڕگەكانی ماددەی 406 و داواكراوبوون ودەستبەسەر 2 چەكی كڵاشینكۆفدا بگرن، سزادانی یەكێكیان بە هەڵواسینی تا مردنه‌، جگە لە دەستگیركردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی بڕێك مادەی هۆشبەری لەبەردەستیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بكەن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.