بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، بیر لە درێژكردنەوەی ماوەی ناو تۆماركردن بۆ هاوپەیمانییە سیاسییەكان دەكاتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ماوەی ناو تۆماركردن بۆ هاوپەیمانییە سیاسییەكان تا ئەمڕۆش كراوەیە تا كۆتایی دەوامی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی زۆری ژمارەی داواكارییەكان بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانییەكان، دەستەی كۆمسیاران كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری ئەنجامدەدەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەگەری درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانییەكان و ڕێگەدان بە مەودایەكی فراوانتر بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ناوخۆی داهاتوودا بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: درێژكردنەوەكە خشتەی كاركردن و هێڵە كاتییەكان لەبەرچاو دەگرێت و كاریگەری لەسەر بەرواری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا نابێت.