كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا به‌رزده‌بنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 30-07-2023, 10:29
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بۆ هەفتەی ئێستا بەرزببنەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە گەرم دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون ده‌بن لە سەرتاسەری وڵات.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە گەرم دەبێت و پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
    هەروەها كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكور روون دەبێت. سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو ولە بەشی باشووری وڵات لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور روون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور و لە بەشی باشووری وڵات لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە.