بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، بانکی بازرگانی عێراق بڕیاریدا پڕۆسەی گواستنەوەی پارە دەرەکی بۆ بازرگانان فراوانتر بکات.
لەوبارەیەوە "عەقیل شووەیلی، رێگەپێدراوی بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی عێراق سنووردارکردنی بەرز بونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕە ناوخۆییەکان، و بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی هاوردەکردن بەپێی چوارچێوە یاساییەکان و چوارچێوەی دروست بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گواستنەوەی پارە، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بازرگانان و خاوەن دوکان و کارەکان هەبێت ، بانکی بازرگانی عێراق ( TBI) بڕیاریدا دەستپێشخەری بکات بۆ فراوانکردنی بازنەی پرۆسەی گواستنەوەی دارایی دەرەکی.
ڕوونیشیکردەوە:- ئەمەش بە ڕێگەدان بە هاوردەکردنی کەلوپەلی بەکارهێنەران بە نرخی ئاڵوگۆڕی بانکی ناوەندی عێراق بە 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، بەمەرجێک بەهای گواستنەوەی دەرەکی بۆ هەر بازرگانیەک لە مانگێکدا زیاتر نەبێت، کە بڕەکەی (100,000)تەنها سەد هەزار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد:-لەسەرەتادا ، لە لقەکانی بانکەکەوە دەست پێدەکات لە بەغدای پایتەخت،پاشان کارکردن بۆ لقەکانی دیکەی دەرەوەی بەغدا دەکرێت، هەروەک بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی بازرگانی عێراقی چەند مەرجێک خوارەوە ئاماژەی بۆکراوە:-
1- بەڵگەنامەی ناسنامە (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی ) یان کارتی نیشتیمانی هەروەها کارتی نیشتەجێبوون پاسپۆرتی عێراقی.
2- پێشکەشکردنی بەڵگەنامە کە سەرچاوەی داهاتی دانراو نیشان بدات وەک (پسوڵەی فرۆشتن یان گرێبەست کە ماوەکەی لە شەش مانگی زیاتر نەبێت) یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە ئەوە نیشان بدات.
3- پێشکەشکردنی بەڵگەی ناونیشانی کار (گرێبەستی بەکرێدان یان بەڵگەنامەی خانووبەرە).
4- پڕکردنەوەی فۆڕمی کرینت (KYC).
5- ناسنامەی ژووری بازرگانی بەسەر نەچوبێت (ئەگەر هەبێت).
6- پێدانی بەڵگەی چالاکی بازرگان.
7- پێشکەشکردنی بەڵێننامەیەک کە بازرگانەکە تەنها خاوەنی کۆمپانیایەکە لە ئێستا دا یان لە داهاتوودا هەر ئەو کۆمپانیایە بەناوی تۆمارکراوە.