بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبا کارکردنی یەکەکانی بەرهەمهێنان و بەستنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای ڕاگەیاند کە بەهۆی ڕووداوی تەکنیکی فریاگوزاری پچڕابوو.
وەزارەتی کارەبا، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- وەزارەتی کارەبا لەرێگای سیستەمی کارەبا بەردەوامە لە باشترکردنی لۆد و بەرهەمهێنانی دوای دووبارە کارپێکردنی یەکەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا، هەروەها بەستنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا کە بەهۆی ڕووداوە تەکنیکییە فریاگوزارییەوە پچڕابوو، کە بووە هۆی کوژانەوەی کارەبای گشتی.
وەک وەزارەت لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە:-هەوڵەکان لە سەنتەری کۆنتڕۆڵی نیشتمانی بەردەوامن، و ناوچەکان یەک لەدوای یەک کارەبایان بۆ دابین دەکرێت دوای جیاکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە ڕووداوی لەناکاو دەیانگرێتەوە .