بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە "ئالینا ڕۆمانۆسکی" باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند کە هیچ سزایەک بەسەر هیچ کام لە بانکە عێراقییەکاندا نەسەپێنراوە.
"ئالینا ڕۆمانۆسکی" لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ڕایگەیاند:- دوێنێ بەشداریم لە پەیوەندییەکی نێوان وەزارەتی گەنجینەی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق (CBI) کردووە سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی 14 بانکی عێراقی لە خزمەتگوزارییەکانی دۆلار،بەپاساوی سپیکردنەوەی پارە.
بالیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە:- CBI ڕێوشوێنی گونجاو و خێرای گرتۆتەبەر و هیچ سزایەکی بەسەر هیچ کام لە بانکە عێراقییەکان نەسەپاندوە
لە درێژەی قسەکانیدا بالۆزی ئەمریکا وتی :- ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ باشترکردنی پابەندبوون بە ڕێساکانی AML / CFT و بەدیجیتاڵکردنی ئابووری عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە CBI.