لە بەغداد چەندین كەس بە تۆمەتی تیرۆر و دزیكردن دەستگیر كران كە لە نێویاندا 2 ژن هەن

ئەمنی
  • 1-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند:" لەناوچە جیاجیاكانی بەغداد ژمارەیەك تیرۆریستیان بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كردەوە تیرۆریستیەكان دەستگیر كردووە. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكانی سەر بە پرۆسەكانی بەغداد توانیویانە لە ناوچەكانی حەی عامل و مەدینە سەدر و حسەینیە لە خۆرئاوای بەغداد ژمارەك تیرۆریست دەستگیربكەن". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە ناوچەی حەمیدیەش كەسێكیان بە تاوانی كوشتن دەستگیر كردووە، لە ناوچەی حەی بوستانیش بە تۆمەتی ساختەكاری كەسێكی تریان دەستگیركردوە، بە تۆمەتی دزیكردیش لە ناوچەكانی ئەمین و حوریە و حەی بنوك و حەبیبیە چەندین تۆمەتباریان دەستگیر كردووە، هەر بە تۆمەتی دزیكردن لە ناوچەی كازمیە 2 ژنیان دەستگیركرد.