لیژنەی پەرلەمانی: ئاگر لە وێستگەكانی گواستنەوە و گەیاندن بووەتە هۆی پچڕانی سیستەمی كارەبا

ناوخۆ
  • 29-07-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی كارەبا و وزەی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە، پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی ڕاگەیاند بۆ بەدواداچوونی هۆكاری پچڕانی سیستەمی كارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لیژنەی كارەبا و وزەی پەرلەمان بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو كە یەكەمجار نییە ئەو سیستەمە تووشی داڕمان ببێت، هەروەها لە ڕێگەی هەندێك زانیاریەوە كە لەلایەن لیژنەكانەوە بەدەست هاتووە، دۆزراوەتەوە كە ئاگرێك لە یەكێك لە وێستگەكانی گواستنەوە لە پارێزگای بەسرە كەوتەوە كە بووە هۆی داڕمانی تەواوی سیستەمەكە.
    لیژنەكە تەئكدی، لە ئامادەكردنی ڕاسپاردەكان كردەوە دوای تەواوكردنی كارەكانی لیژنەكان، ڕاسپاردەكانیش بریتین لە گۆڕینی كەمتەرخەمان لە كارەكانیان و ڕەوانەكردنیان بۆ لێكۆڵینەوە، هەروەها بەكارهێنانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتانە لە داهاتوودا.
    داواشی لە وەزارەتی كارەبا كرد لە ماوەی داهاتوودا بەدواداچوون بۆ هەموو هێڵەكانی بكات بۆ ئەوەی لەو جۆرە ڕووداوانە دووربكەونەوە.