شارەزایەكی ئابووری پێشبینی دەكات نرخی دۆلار بۆ 1400 دینار دابەزێت

ئابوری
  • 29-07-2023, 20:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عەبدولڕەحمان مەشهەدانی شارەزای ئابوری پێشبینی دەكات، بەمزوانە نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ هەزار و 400 دینار بەرامبەر یەك دۆلار دابەزێت.
    مەشهەدانی ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەركردنی بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بۆ ڕێگریكردن لە مامەڵەكردن لەگەڵ 14 بانكی عێراقی بە دۆلار، بووە هۆی هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە نێوان بەرزبونەوەو نزمبونەوەدا.
    وتیشی: دواتر حكومەت كۆمەڵێك ڕێوشوێنی بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێكرد، كە هاوكات بوو لەگەڵ ڕێوشوێنی دیكەی بانكی ناوەندی عێراق، كە تێیدا 116 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕ ڕێگەیان پێدراوە پشكی دۆلاریان لە بانكە نوێیەكان وەربگرنەوە جگە لەوانەی قەدەغەكراون و ئەم بابەتەش جارێكی دیكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: ئەم ڕێوشوێنانە نرخەكان دەگەڕێننەوە بۆ پێش قەیرانەكە، هەروەها ڕێوشوێنی حكومەت هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو باجانەی كە لەسەر مەزادكردنی دراو سەپێنراون، ئەمەش دەبێتە هۆی جێگیربوونی نرخەكان كە پێشبینی دەكەین بگاتە 1400 دینار بۆ هەر دۆلارێك.
    پێشتر عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، تەئكیدیكردەوە: بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ كاتییە، و بانكی ناوەندی دەستكاریكەرانی دەستنیشانكردووە، و وتیشی: حكومەت پێشنیارێكی پەسەندكردووە بۆ كەمكردنەوەی ڕێوشوێنەكانی باج بۆ بەدەستهێنانی دۆلار.