نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌عيد بن زايد ده‌كات

سیاسی
  • 29-07-2023, 20:02
  • +A -A

    هەولێرـ INA

    ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌, نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌بو زه‌بيى پايته‌ختى ئيمارات، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌عيد بن زايد ئال نه‌هيان، براى سه‌رۆكى ئيمارات شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هياندا كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە وتێدا هاتووە: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوى مه‌سعوود بارزانى و خۆيان و گه‌لى كوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى ئاراسته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئيمارات و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و گه‌لى ئيمارات كرد و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
    لاى خۆيه‌وه‌ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و هاوسۆزى و هاوبه‌شييان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا.