بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دووپاتیكردەوە كە سبەی وەزیری دەرەوەی كوێت دەگاتە بەغدا.
سەحاف لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە : "سبەی وەزیری دەرەوەی كوێت بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا، لەو سەردانەدا چاوی بە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دەکەوێت، هەروەها لەگەڵ فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی کوەیت کۆدەبێتەوە".