بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، سەبارەت بە دەرمانی جۆری (Cold Out)،وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەک بڵاوکردەوە .
د.سەیف بەدر، وەزارەتی تەندروستی ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، "چارەسەری (Cold Out) بە فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی تۆمار نەکراوە، و بڵاوبوونەوەی بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەزارەتی تەندروستی پێشتر باسی ئەم چارەسەرەی کردبوو."
بەدر جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ چارەسەرێک یان مەرجێکی پزیشکی ناتوانرێت بازرگانی پێوە بکرێت یان دروست بکرێت بەبێ ئەوەی تۆمار بکرێت بەپێی ئەو بەستێن و کۆنتڕۆڵە یاسایی و زانستیانەی کە وەزارەتی تەندروستی پەسەندی کردووە وە لە ئەگەری گرتنی سەرپێچییەک، ئەوا دەبێت بەپێی قەبارە و جۆری سەرپێچییەکە بەپێی ئەو یاسایەی کە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە کارپێکراوە بۆ چاودێریکردنی سووڕانەوەی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، ڕێوشوێنی سزادان بێت.