بەغداد/ INA
دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە فەرمانێکی بانگهێشتکردنی بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەرکردووە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کە تایبەتە بە دەستپاکی فەرمانێکی دەرکردووە بە بانگهێشتکردنی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا بەتۆمەتی قۆرخکردنی کاروبارەکان بە چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراوەوە.
وتیشی کە فەرمانگەکە فەرمانی بانگهێشتکردنەکەی دەرکردووە بەپێی بڕیاری مادەی 331 لەیاسای سزادانی ژمارە 111 ی ساڵی 1969ی هەموارکراو.