بەغداد/ INA
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ژمارەی ئەودەزگایانەی ڕاگەیاندن ئاشکرا کرد کە بۆنەی عاشورا ڕووماڵدەکەن.
سەرۆکی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان دکتۆر عەلی موئەید لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لە 10 ڕۆژی یەکەمی بۆنەکەدا 21 ئۆتۆمبێلی SNGبەشداریان لە ڕووماڵکردنەکەدا کردووە، 43 کەلوپەلی پەخشی پیشەییش هەبوونە و لەڕێگای ئەنترنێتەوە کاریان کردووە، کەهەندێکیان 24 کاتژمێر کارابوونەو لەکاردابوونە.
وتیشی کە دەستەکە هەموو ئاسانکاریەکی
بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە بۆ گواستنەوەی ڕێوڕەسمەکان، ئاماژەشی دا بەوەی کە 656 کامیراو 786 ڕاگەیاندکاری عێڕاقیو 97 بیانیش لەکاردابوونە.
ڕوونیشی کردەوە کە 189 دەزگای ڕاگەیاندن لە 59 وێستگەی عێڕاقی و 37 کەناڵی تەلەفزیۆنی عێڕاقی و 28 کەناڵی بیانی لەکاردابوونە، هەروەها 46 ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی و 17ئاژانسی هەواڵی بیانی لەم یادەدا لە کاردابوونە.