بەغداد/ INA
ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سێ تاوانباری دەستگیرکردووە کە ویستویانە پارە ڕەوانە بکەن
بەیاننامەی هەواڵگری کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بوو وتی بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ ئاژانسی هەواڵگری ڕێکارەکانی نەهێشتنی ڕەوانەکردنی دراوی پەیڕەوکردووە، لەمیانەی ئەم ڕێکارانەدا سێ تۆمەتبار دەستگیر کران لە دیالە کە دەیانویست گوژمەی 128٫500 هەزار دۆلار بۆ باکووری عێڕاق ڕەوانە بکەن.
وتیشی کە ڕێکاری یاسایی پێویست دژ بەو تۆمەتبارانە گیرایە بەر، لەهەمان کاتیشدا داوالە هاووڵاتیان دەکەین کە بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی ئەو سەرپێچیانە پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن.