بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایان دەكرد.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە ۆە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە بەیانییەكی گەرم دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەی باكور گەرم و روون دەبێت هەروەها پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێیە لە هەموو ناوچەكانی وڵات و ئاماژەی بەوەشكرد بەرزترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و موسڵ و دیالە، ئەنبار و واست 46، كەربەلای پیرۆز، بابل، ناسریە، موسەننا و كەركوك 47، نەجەف، میسان و سەڵاحەدین 48، و بەسڕە 49.
ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا ڕوون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەرێمی باكور.
ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور روون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات روون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە پلەی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باكوور.