كەربەلای پیرۆز - INA
لە شاری پیرۆزی كەربەلا مەراسیمی ڕاكردنی توێریج دەستیپێكرد، بە بەشداریی ماتەمگێڕانێكی زۆر لە كاتێكدا بە راكردن بەرەو مەزاری ئیمام حسێن سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت و لەوێشەوە بەرەو مەزارگەی ئیمام عەباسی برای ئیمام حوسێن سەلامی خوای گەورەی لەسەربێت دەڕۆیشتن لە ڕێوڕەسمێكدا كە دوای ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ لە ڕۆژی دەیەمی موحەڕەمدا ئەنجام دەدرێت.
جەماوەری موسڵمانان یادی ڕێوڕەسمەكانی دەیەمی موحەڕەمی حەرامیان كردەوە، یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت) بەو پێیەی پارێزگاری كەربەلا هەموو ئامادەكارییەكی ئەمنی و خزمەتگوزاریی گرتەبەر بۆ پێشوازیكردن لە ملیۆنان سەردانكەر لە ناوەوە و دەرەوە عێراق.
بەشی ڕێوڕەسم و كاروان و دەستەكانی ئیمام حوسێنی و لە عێراق و جیهانی ئیسلامی تایبەت بە مەزارگە پیرۆزەكانی مەزارگەی حوسێنی و عەباسی بەشداری زیاتر لە (200) كاروانی ماتەمینی لە زیندووكردنەوەی ڕێوڕەسمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی پیرۆزی موحەڕەم.