بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان سەرەخۆشی لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت).
حەلبوسی لە تویتێكدا دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دواداچوونی بۆی کردووە ڕایگەیاند: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و نەتەوەی ئیسلامی دەكەین بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت، ئەوە یەكێك لە بۆنە بەهاكانی بوێری و قوربانیدان لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و یەكسانیدا تێیدا دەردەكەون.