بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ کاروان زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی یادی عاشورا بەرێوەدەچێت

ناوخۆ
  • 28-07-2023, 21:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    بەشی ڕێوڕەسم وکاروانەکان و دەستەکانی حوسێنییە لە عێراق و جیهانی ئیسلامی سەربە مەزارگە پیرۆزەکانی حوسێنی و عەباسی،بەبەشداری زیاتر لە (200) موکیب یادی زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی پیرۆزی موحەڕەم بەرێوەدەچێت.
     "عەقیل یاسیری " سەرۆکی دەستەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە: بەشی ڕێوڕەسمەکان،لە دەیەمی کۆتا مانگی ذی الحججەوە، دەستدەکات بە دەرکردنی ڕەزامەندی یاسایی بۆ کاروان و خزمەتکردنی سەردانیکەران، بۆ ئەوەی بتوانین لە دە یەکەمی مانگی پیرۆزی موحەڕەمدا بەشداری لە زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی عاشورادا بکەین.
    ڕوونیشیکردەوە:-کە زیاتر لە (170) کاروانی ماتەمینی بۆ لەخۆدان ئامادەکراوان، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە (30) کاروانی ماتەمینی و پرسە بەرێوەدەچێت.