دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی داگیرکردن و بەرتیل وەرگرتنی بە سەرۆکایەتی عەقیدێکی پێشوو لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیر دەکات

ناوخۆ
  • 28-07-2023, 20:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی دەستپاکی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی داگیرکردن و بەرتیل وەرگرتنی بە سەرۆکایەتی عەقیدێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- هەڵمەتەکە بەپێی یاداشتێکی دادوەری ئەنجامدراوە کە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ وە دەرچووە،کە ئاماژە بەوە دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەغدا تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بەپێ ئەو زانیاریانەی کە وەریگرتووە باس لەوە دەکەن کە ئەوان کاریان زەوتکردنی زەوی و تەندەر و داوای بەرتیلیان لە بەرامبەر دەرکردنی پاسپۆرت کردوە .
    دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و لێکۆڵینەوە،لەبۆسیەیەکدا لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کران ،کەئەو تۆمەتباران دەیان هەزار دۆلاریان لەخەڵک وەرگەتوە بەناوی مامەڵەی جیاوازی سەختەکاری.