دەوڵەتی یاسا لێکۆڵینەوەدەکات لەبارەی تێوەگڵانی یەکێک لە پەرلەمانتارانی لە ڕووداوی دەستدرێژیکردنە سەر ئەفسەرێکی هاتوچۆ

ناوخۆ
  • 28-07-2023, 20:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ هەینی ، کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران ،کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە ناوهێنانی یەکێک لە لەپەرلەمانتارانی لە ڕووداوی دەستدرێژیکردنە سەر ئەفسەرێکی هاتوچۆ ڕاگەیاند.
    لەبەیاننامەیەکی كوتلەی دەوڵەتی یاسادا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-لە هەندێک لە پەیج و ئەکاونتی سۆشیال میدیادا گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا دوو ژن دەستدرێژی دەکەنەسەر ئەفسەرێکی هاتووچۆ،کە وادەرخرایە کە یەکێک لەوان پەرلەمانتارێکی کوتەلەکەمانە.
    دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەکەیدا :پشتیوانی خۆی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەردەبڕێت کە ئەرکی خۆیان لە جێبەجێکردنی یاسا بۆ هەموو لایەک بەبێ جیاوازی جێ بەجێبکەن. 
    هەروەک لەبەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە ئەوان لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەکەن بۆ دڵنیابوون لە دروستی بابەتەکە، و کاتێک سەلمێندرا، ئێمە لێپرسینەوە لە لە پەرلەمانتارەکە دەکەین بەهۆی پێشێلکردنی یاسا و شکۆمەندی دەوڵەت و پشتگیری لە لە ئەفسەرە دەستدرێژی لێ کراوەکە دەکەین، بۆ پابەندبوونی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، بەڵام ئەگەر پێچەوانەکەی سەلمێندرا، داوای سزادانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەو ئەفسەرەی پێشتر باسمان کرد دەکەین. لە درێژەی بەیاننامەکەی دەوڵەتی یاسادا هاتووە:- ئێمە پیاوی سەروەری یاساین و بەرگریکاری سەرسەختی شکۆمەندی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەری یاسا بووین و دەمێنینەوە و درێغی ناکەین لە بەرگریکردن لە مافەکان و کەرامەتی هەمووان.