وەزیری تەندروستی : لە شاری پیرۆزی کەربەلا (23) هەزار سەردانکەر خزمەتگوزاری تەندروستیان پێشکەشکراوە

ناوخۆ
  • 28-07-2023, 20:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی ، لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ شاری کەربلای پیرۆز ، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ زیاتر لە 23 هەزار سەردانکەر لە میانی پلانی پاڵپشتی تەندروستی بۆ مانگی پیرۆزی موحەڕەم لە شاری پیرۆزی کەربەلا ڕاگەیاند.
     "حەسناوی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە :- سەنتەری خاتوون زەینەب بۆ چارەسەری چاو پێشوازی لە (535) نەخۆش کردووە، هاوکات تیمە تەندروستییەکان (2417) پشکنینی تیشک(للأشعة) و (489) پشکنینی ڕەنینیان ئەنجامداوە.
    هەروەک لە تاقیگەکان (10,142) پشکنین ئەنجامدراوە، هەروەها نزیکەی (309) نەشتەرگەری بۆ سەردانیکەران لە شاری پیرۆزی کەربەلا ئەنجامدراوە.
    وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا:- لە دامەزراوە تەندروستییەکان (230) حەڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراوە، هەروەک (884) پشکنینی سۆنەر کراوە ، ئەوە جگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی تر کە (87) حاڵەتی فریاگوزاری لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتوچۆ تۆمار کراوە و (364) کەسیش سەردانی سەنتەری پزیشکی ددانیان کردوە .